داعش گوندێکی خانەقین هاوەنباران دەکار

داعش گوندێکی خانەقین هاوەنباران دەکار

پەیامی کورد ... داعش گوندێکی خانەقین هاوەنباران دەکار

 

گوتەبێژی پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش  گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین هاوەنباران كردووە.

 

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە کە: "شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش ٦ گوللەهاوەنیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە كردووە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون".

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بریندارەكان منداڵ و ئافرەت بوون، بەڵام دوو کەس لە بریندارەکان پێویستی كردووە ڕوانەی نەخۆشخانە بكرێن، چونكە برینی یەكێكیان سووك بووە.

 

هاوكات هەر شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش گوندێكی سەر بە ناحیەی سەعدیەیان هاوەنباران كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە