پەیامی کورد ... جێگیر بوونی تیپی کۆماندۆی ئەرتەشی ئیسرائیل .
سەرچاوەگەلیک لە ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو لە سەر سنوورەکانی باکوور لەگەڵ لۆبنان تا ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوامی دەبێت و ڕێوشوێنی سەربازی وەکوو ڕۆژانی پێسوو بە هێزو توانای خۆیەوە دەمێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە النشرە ، ڕۆژنامەی عبری " معاریۆ " نووسی : ئەم دۆخە تا کاتێک کە ڕوون ببێتەوە کە حزبۆڵڵا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی دیکە هەواڵ دەدات یا نا ، بەردەوامی دەبێت .
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسی : جگە لەمانە ئیسرائیل لە ڕێگای دۆخی ئامادەباشییەوە هەوڵ دەدات ئەەم پەیامە بنێرێت کە ئەمە لۆبنانە بەهای قورس بەرامبەر هەرجۆرە هێرشێکی بەرامبەر دەداتەوە .
هەروەها ڕایگەیاند : ئەرتەسی ئیسرائیل لەشکەری کۆماندۆی خۆی بە شێوەی تەواو لە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان جێگیر کردووە و کەل و پەلی سەربازی و تەکنەلۆژیای مۆدێرنی لەو ناوچانەدا جێگیر کردووە .
معاریۆ هەروەها نووسی : ئامانج لە بەهێزکردنی هێزەکانی سەربازی لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان ، ناکام هێڵانەوەی هەرجۆرە هێرشی لەناکاوە و ڕێگایەکی دیکە ، جیبەجێ کردنی سێناریۆی پەیوەندیدارە بە خێرایی ئۆپراسیۆنی ووڵامدانەوە بە هەر جۆرە هێرشێک و لەوانەیە ئامانج گەلێکی گرینگ لە قووڵایی لۆبنان دا بکرێنە ئامانج .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە