مەسرور بارزانی: سوپاسی بۆریس جۆنسنم کرد بۆ دۆستایەتییەکەی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی: سوپاسی بۆریس جۆنسنم کرد بۆ دۆستایەتییەکەی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان

پەیانی کورد... مەسرور بارزانی: سوپاسی بۆریس جۆنسنم کرد بۆ دۆستایەتییەکەی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە ڕایدەگەیەنێت: "ئێمە ئەجێندایەکی هاوبەشمان هەیە و خواستمانە ببینین بارودۆخ لە سەرانسەری عێراق باشتر ببێت".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٤/٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆ بووەوە، دوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) کردووە و دەڵێت: "دیدارم لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیران جێگای خۆشحاڵی بوو بۆ باسکردن لە بواری نوێی لە هاوبەشیی بەهێزماندا، سوپاسیم کرد بۆ دۆستایەتییەکەی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی لە ناوچەکە".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئێمە ئەجێندایەکی هاوبەشمان هەیە و خواستمانە ببینین بارودۆخ لە سەرانسەری عێراق باشتر ببێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە