قەدەغەی هاتن و چوون تەنیا ئەم جۆرە سەیارانە ناگرێتەوە

قەدەغەی هاتن و چوون تەنیا ئەم جۆرە سەیارانە ناگرێتەوە

پەیامی کورد     ...   بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە، بەڵام چەند جۆرێك ئۆتۆمبێل كە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری و دابینكردنی پێداویستی هاووڵاتیان و چەند دەزگا و ناوەندێك لە بڕیارەكە هەڵاوێرد كراون.
فازڵ حاجی، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هەولێر، هاتووچۆی ئەو كەسانەی خستەڕوو كە قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.
راشیگەیاندووە، جیا لەو ئۆتۆمبێلانە، هەر ئۆتۆمبێلێكی دیكە بێتە سەر شەقام، شۆفێرەكە دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە سەر ڕاسپاردە و بڕیاری پارێزگاری هەولیر ، ئەو ئۆتۆمبێل و شوێنانەی ڕێگەیان پێدراوە و لە بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچوو بە دەرکراون بریتین لەمانەی خوارەوە 

١ ئەو شوێنانەی کە ڕێگەگرتن نایانگریتەوە و ڕیگە دراون کراوەن

سەموونخانە و نانەواخانە ، سووپەرمارکێت و بەشی تایبەت بە خواردەمەنییەکانی ناو مۆڵەکان ، بەنزینخانەکان ، گۆمرۆگی سەرەکی فرۆشتنی سەوزە و میوە ، کوشتارگە و سەربڕخانەکانی " ئاژەڵ و پەلەوەر " و دووکان و شوێنەکانی فرۆشتنی گۆشت بەو ڕێکارە تەندرووستییانەی کە بۆیان دیاریکراوە 

٢ ئەو ئۆتۆمێلانەی کە ڕیگە گرتن نایانگریتەوە و رێگە پێدراونوەکوو 

ئۆتۆمبێلی هینان و دابەش کردنی ئالیکی پەلەوەر و ئاژەڵان

ئۆتۆمبێلی ئەو کۆمپانیانەی کەلو پەل و خۆراک بۆ مارکێتەکان دەگوازنەوە

ئۆتۆمبێلی  فرۆشتنی سەوزە و ومیوە لە گەرەکەکان ، دووکان و شوێنەکانی دیکەی سەوزە و میوەفرۆشی کراوەدەبن

ئۆتۆمبێلی  فرۆشتنی گازی ماڵان لە گەرەکەکان

ئۆتۆمبێلی  دیپلۆماتکاران ، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان ، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان 

کۆمپانیاکانی سووتەمەنی نەوت و گاز 

دەزگاکانی ڕاگەیاندن

هەڵگرانی باجی تایبەتی پاریزگا

کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکان

کارمەندانی ڤیتێنەری بۆ کێڵگەکانی پەلەوەر

چاودێری بازرگانی

جیا لەو ئۆتۆمبێلانە، هەر ئۆتۆمبێلێكی دیكە بێتە سەر شەقام، شۆفێرەكە دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە