پەیامی کورد … قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە
بەمەبەستی رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زۆرتری پەتای كۆرۆنا و لەسەر داوای ئێران، قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆماوە ١٥ ڕۆژی دیكە درێژكرایەوە.
بەپێی وتەی ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ "لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران جارێكی دیكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ بکرێتەوە و تاوەکو بەرواری ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەو سنوورە درێژ دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"بە پێی بڕیارەكە هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكانەوە تەنها بۆ چوار حاڵەتەكانی "كەسانی نەخۆش، قوتابی، بازرگان و خاوەن ئیقامەی كارپێكراو" رێگە دەدرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە