قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

پەیامی کورد …. قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاران لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

 

كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرای دەکات بە بڕیارى کۆمارى ئێسلامى ئران ماوەى راگرتنى هاتوچۆى گەشتیران لە دەروازە سنوری بشماخ درێژ کرایەوە، ئیدارەى ئەو دەروازە سنوریەش لەو بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.

 

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەئەمڕۆ پێنج شەمە ١١ی ئاداری ٢٠٢١، بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ روونکردنەوەى زیاترى لە بارەى راگرتنى هاتوچۆى گەشتیاران لەو دەروازەیەوە داوە و رایگەیاندوە، تاهەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

بەهۆى بڵاوبونەوىە کۆرۆناى گۆڕاو، لە٢٠ شوباتى رابردوو کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕیاریدا دەروازە سنورییەکانى لەگەڵ عێراق وهەرێمى کوردستان بە رووى هاتوچۆى گەشتیاراندا دابخات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە