فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، ئێستا ئێزدییان واز لە پەکەکە دەهێنن و دەزانن ئەوان لە شنگال هێزی فەرمیی نین.
قاسم شەشۆ ڕایگەیاند: "دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە شنگال ئێستا زیاتر لە ١٠٠ گەنجی ئێزدی وازیان لە پەکەکە هێناوە."
شەشۆ دەڵێ: "لەم نزیکانەدا خەڵکی زیاتر ئەو هێزە بەجێ دەهێڵن، چونکە دەزانن ئەو هێزە ئۆمیدی نییە لە شنگال بێت و واز لەو هیزە دەهێنن."
شەشۆ دووپاتی کردووە: "ئەو گەنجانەی گەیشتبوونە پەکەکە و هێزەکانی تر بۆ بژیوی ژیانی خۆیان بووە و ئێمە چاوەڕوانی وەزارەتی پێشمەرگەین بۆ ئەوەی دەرگا بۆ ئەم گەنجانە بکاتەوە بگەڕێنەوە نێو هێزی پێشمەرگە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە