پەیامی کورد ... گەرمیان/ لە شەوێکدا چوار بوومەلەرزە تۆمار کرا
چوار بومەلەرزە بەپلەى جیاواز ناوچەى گەرمیانى باشووری کوردستانیهەژاند، بەڵام هیچ زیانێکى لێنەکەوتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێرهەشت و٢٣خولەکى ئەمشەو بومەلەرزەیەک بەگوڕى ٤ پلە بەپیێوەرى رێختەر لەقەزاکانى کەلار و کفرى روویداوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەکە بهقوڵايى٩ كیلۆمەتر و لهدوورى٢٦كیلۆمەتر لهقەزاى كهلار و لەدوورى٣٢كیلۆمەتر لهقەزاى كفرى ڕوويداوە.
لەراگەیەنراوێکى دیکەدا کە چەند خولەکێک دواى راگەیەنراوى یەکەم بڵاوى کردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە،دوا بهدواى ئەو بومهلهرزهیە سێ بومهلەرزهي ديكه لەهەمان ناوچە به گوڕى ٢٠٩ و ٢.٥ و ٢.٧پله بهپێوهرى ڕێختهر له كاتهكانى٨:٣٠ و ٨:٣٥ و٨:٤٣ بهكاتى ههولێر تۆمار کراوە.
بەپێى ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بومەلەرزەکان هیچ زیانێکى گیانى و مادیان لێنەکەوتوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە