ئێران: بەرپرس نین لە كردەوەی هیچ گروپێك لەناوچەكە

ئێران: بەرپرس نین لە كردەوەی هیچ گروپێك لەناوچەكە

پەیامی کورد... ئێران: بەرپرس نین لە كردەوەی هیچ گروپێك لەناوچەكە


باڵیۆزو نێردەی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: هیچ گروپێكی چەكدار لە سوریاو عێراق و هەرناوچەیەكی تر, لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆو ناراستەوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێراندانین

ئەمیر سەعید ئەیرەوانی باڵیۆزو نێردەی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەنامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە وڵاتەكەی بەرپرس نیە لە كردەوەی هیچ ئەندام و گروپێك لەناوچەكە.

نامەكەی ئەیرەوانی لەوەڵامی نامەیەكی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا بووەو تیایدا رایگەیاندووە نامەكەی نوێنەری ئەمریكا سەرنجی بێ پاساوی تیادایەو هیچ بنەمایەكی راستی تیادانیە بەوەی گوایە گروپی نیمچە سەربازی سەربە هێزە چەكدارەكانی ئێران تێوەگلاون لە هێرشكردنە سەر ئەندامان و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا.

نێردەی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان رەتیشكردووەتەوە هیچ گروپێكی چەكدار لە سوریاو عێراق و هەرناوچەیەكی تر, لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆو ناراستەوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بن یان لەبری ئەو كاربكەن، وتویشی: ئەوان بەرپرس نین لە كردەوەكانی هیچ كەس و گروپێك لەناوچەكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە