پەیامی کورد ... واکسەنی کۆرۆنا بە بێ بەرامبەر دەبێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق كاتى گه‌یشتنى واکسەنی دژه كۆرۆناى راگه‌یاند و جەختیش ده‌كاته‌وه، به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌درێته هاووڵاتیان.
له‌وباره‌یه‌وه حازم جومه‌یلى بریكاری وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، به‌ئامانجى گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى واکسەنی دژه كۆرۆنا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "فایه‌رز"ی ئه‌مریكی له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه گفتوگۆیان كردوه له‌پێناو ده‌ستخستنى ئه‌و واکسەنەى په‌ره‌ى پێده‌دات.
روونیشیكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتوون وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق ئاگاداربكه‌نه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كۆمپانیاكه و كۆتا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر واکسەنەكه، سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی نرخ و كاتى راده‌ستكردنى.
هه‌روه‌ها حازم جومه‌یلى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، واکسەنەكه كۆتایى ئه‌مساڵ یاخود سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌درێته هاووڵاتیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە