وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆگا و بازاڕەکان بەسەر دەکاتەوە

وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆگا و بازاڕەکان بەسەر دەکاتەوە

پەیامی کورد... وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆگا و بازاڕەکان بەسەر دەکاتەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆگا و سایلۆ و سەنتەری بازاڕەکان بەسەر دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەمەبەستی چاودێریکردنی خۆراک سەردانی چەندین کۆگا و کارگە و بازاڕیان کردووە.

ڕاشگەیەنراوە، سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بووە لە پێداویستی خۆراک لە کۆگاکان و دابەشکردنی و چاودێریکردنی پاراستنی پێداویستی ڕۆژانەی خۆراک بۆ هاووڵاتییان.

وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی لەوەشکردوە کە لە سەردانەکەیدا وەزیری بازرگانی جەختی لەسەر دابینکردن و هەبوونی خۆراکی پێویست لە کۆگاکان کردووەتەوە و ڕێنماییش دراوە کە چاودێری بازاڕەکان بکرێت تاوەکوو بە هیچ شێوەیەک گرانی و هەڵاوسان لە نرخی شتومەک ڕوو نەدات و خۆراک لە کۆگاکان دابیین بکرێت بۆ ئەوەی گرفت لە بوونی خۆراک دروست نەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە