هەواڵێکی خۆش ... پیرەژنێکی ١٠٥ ساڵەی لەدایک بووی دەورانی قاجار توانی شکست بە کۆرۆنا بێنێت

هەواڵێکی خۆش   ...   پیرەژنێکی ١٠٥ ساڵەی لەدایک بووی دەورانی قاجار توانی شکست بە کۆرۆنا بێنێت

پەیامی کورد     ...    پیرەژنێکی ١٠٥ ساڵەی لەدایک بووی دەورانی قاجار توانی شکست بە کۆرۆنا بێنێت 

پیرەژنێکی خەڵکی پارێزگای سمنان یەکێک لە شارەکانی ئێران لە دایک بووی دەورانی قاجاری توانی شکست بە کۆرۆنا بێنێت 

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سمنان لە باش بوون و بەڕێکردنی ژنێکی ١٠٥ ساڵە لە دوای شکست دانی کۆرۆنا هەواڵیدا .

هەروەها ڕایگەیاند تاکوو ئێستا ٦٥٪ نەخۆشانی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی دەرمانی ئەم زانکۆیە لە دوای چاکبوونەوە و گەڕانەوەیان تەندرووستی نێردراونەتەوە ماڵەوە .

ئەم پیرەژنە بە ساڵاچووە لە دایکبووی ساڵی ١٢٩٥ی هەتاوییە و ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کراوە بەڵام دواتر بە تەندرووستییەکی باشتر ڕەوانەی ماڵەوە کراوە .

بە هیوای تەندرووستی باش بۆ هەموو لایەک 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە