پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنی خۆی لەگەڵ باڵیۆزی سووریا و باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە دیمەشق ، بابەتی پەیوەست بە پەیوەندی دوو لایەنەی و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوانی دوو ووڵاتی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە .
سێرگەی لاڤرۆڤ " وەزیری کاروباری ڕووسیا شەوی ڕابردوو لە دانیشتنی لەگەڵ " ڕیاز حەداد " ، بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی نووستی " باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ و " ئەلێکساندەر ئێفیمۆف " باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە دیمەشق ، بابەتی پەیوەند بە پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و چالاک کردنی هەر چی زیاتری هاوکارییە بەرامبەرەکانی نێوان دوو ووڵاتی خستە بەر باس و پێداچوونەوە .
ئەم چاوپێکەوتنە بە بۆنەی دەست بە کار بوونی باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە سووریا ئەنجام بوو . " ڤلادێمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر " ئەلێکساندەر کیشناک " باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە سووریای لە لایەن خۆیەوە لە کار بەر کەنار کرد و لە جێی ئەو " ئەلێکساندەر ئێفیمۆف " ی کە پێشتر باڵیۆزی ڕووسیا بوو لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووە بۆ ئەم پۆستە ڕاسپارد .
باڵیۆزی سووریا لە ووڵاتەکەی خۆی لەم چاوپێکەوتنەدا ، پەیوەندی دیمەشق و مۆسکۆی کارا و جێی بایەخ ناو برد و جەختی کردەوە کە دەوڵەتی سووریا پەیوەندی و هاوکاری زۆر نزیکی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ڕووسیا لە دیمەشق دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە