پەیامی کورد... عێراق و 24 وڵاتی تر بەدەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن
بەپێی ڕاپۆرت و توێژینەوە نێودەوڵەتییەكان، عێراق و (24) وڵاتی تر لە سەرانسەری جیهان، بە دەست كەمی ئاوەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، پیشەسازی، گۆڕانی كەشوهەواو خراپی شێوازی بەڕێوەبردنی ئاو.
سەرەڕای ئەوەی عێراق بەهۆی ئەو هۆكارانەی سەرەوە كاریگەری قەریرانی ئاوی لەسەرە، بەڵام هۆكارێكی سەرەكی دیكەی كەمئاوی لە عێراق، گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكانییەتی لەلایەن توركیاو ئێرانەوە، ئەمەش زیانێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵی وڵات گەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرت و توێژینەوە نێودەوڵەتییەكان، عێراق و (24) وڵاتی دیكە لە سەرانسەری جیهان، بە دەست كەمی ئاوەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، پیشەسازی، گۆڕانی كەشوهەواو خراپی شێوازی بەڕێوەبردنی ئاو، بەمەش نزیكەی چوار ملیار كەس لەسەر زەوی ڕووبەڕووی فشاری كەم ئاوی دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەگەر وڵاتان بەردەوام بن لە بەكارهێنانی دۆسییەی ئاوو بیكەن بە كارتێكی فشار بۆ سەر عێراق، بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی وەك ئاڵوگۆڕكردنی نەوت لە بەرامبەر ئاو كە توركیا داوای دەكات، ئەوا عێراق لە لانكەی شارستانییەتەوە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ بیابانێكی بێ بەرهەم.
بەهۆی دروستكردنی دەیان بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلەو فورات لەلایەن توركیاو لەسەرێكی تریش ئێران، ئەوا عێراق دووچاری وشكەساڵی و كەمئاوییەكی سەخت دەبێتەوەو كاریگەرییەكانی تەنگی بە هاوڵاتیانی عێراق هەڵچنیوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە