هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك و داقوق ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و داوا دەکەن به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگی كاندیده‌كانی پارێزگاكه بكه‌ن.
بە پێی هەواڵێکی سۆمەرییە نیۆز، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك و داقوق كه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان پێك هاتوون رژانه نێو شه‌قامه‌كان و داوا له حكومه‌ت و كۆمسیۆن ده‌كه‌ن به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگی كاندیده‌كانی پارێزگاكه بكه‌ن، چونكه پێیان وایه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه.
میدیای عێراقییه‌كان رایاگه‌یاندووه له شاری داقووق خۆپیشانده‌ران چادریان هه‌ڵداوه‌و له مان گرتن به‌رده‌وام ده‌بن تا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر به‌ره‌ی توركمانی 24 كاتژمێر مۆڵه‌تی به كۆمسیۆن دابوو بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان روون ببێته‌وه‌و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە