پەیامی کورد... كه‌شناسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌فر و بارانی راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌ئه‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له ناوچە شاخاویەکان به‌فر ده‌بارێت و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی شوبات ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوا دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان وە ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له تۆماركراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 5- 2- 2023 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەشاخاویەکان".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو و خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە