پەیامی کورد.. خێزانێكی سێ كه‌سی له زێی گه‌وره خنكان
له زێی گه‌وره سێ كه‌س له زێی گه‌وره خنكان كه دایك و باوك و كوڕێکن، ته‌رمی هەرسێکیان دەرهێنراوەتەوەو لە نەخۆشخانەی خەباتە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2023، له زێی گه‌وره له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر خێزانێكی سێ كه‌سی خنكان.
له باره‌ی ناسنامه‌ی سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌وه په‌یامنێری وێستگه‌نیوز زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو رایگه‌یاند، له ئێستادا هەرسێ تەرمه دەرهێنران به‌ختیار که‌ریم، باوك تەمەن 28 ساڵ، بنیامین به‌ختیار، منداڵ تەمەن شه‌ش ساڵ، کەژال هەژار که‌ریم- دایک تەمەن 17 ساڵ.
ئه‌وه‌شی باسكرد: رووداوەکە بم شێوەیە بووە سەرەتا بنیامین کەوتوه‌تە ناو ئاو ئەوانی تر هەوڵیان داوە دەریبهێنن، به‌ڵام هەرسێکیان خنکاون، ئێستا تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی خەباتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە