خورماتوو.. تەقینەوەیەک چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج

خورماتوو.. تەقینەوەیەک چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بەچەكدارانی حەشدی شەعبی لەدوزخورماتووی باشوری پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژران و برینداربوون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەگوندی تەل شەرەفی سەر بەقەزای دوزخورماتوو، بۆمبێكی چێنراو بە هێزەكانی حەشدی شەعبی (توركمانی) تەقیوەتەوەو بەوهۆیەوە (٣) چەكداری حەشد كوژران و (٧)ی دیکەش برینداربوون كە یەكێك لە چەكدارە بریندارەكان برای سەركردەیەكی حەشدی شەعبییە لە ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە پاش ئەو ڕووداوە ناوچەكە لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە گەمارۆ دراوەو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی دوزخورماتوو گوێزرانەتەوە بەمەبەستی چارەسەركردن كە سەرجەم كوژراو بریندارەكان لە نەتەوەی توركمانی دانیشتووی ئەو شارۆچکەیەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە