ئۆکرانیا: شەوى رابردوو 19 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى شاهیدى ئێرانمان خستەخوارەوە

ئۆکرانیا: شەوى رابردوو 19 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى شاهیدى ئێرانمان خستەخوارەوە

وەزارەتى بەرگریى ئۆکرانیا خستنەخوارەوەى 19 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى شاهیدى ئێرانى راگەیاند، کە لەلایەن سوپاى رووسیاوە ئاراستەى چەند شارێکى ئۆکرانیا کرابوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ى حوزەیرانى 2024، وەزارەتى بەرگریى ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، "شەوى رابردوو سوپاى رووسیا 21 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى شاهیدى ئێرانى ئاراستەى ناوچەجیاوازەکانى رووسیاکردووە و توانیویانە 19 فڕۆکەیان بخەنەخوارەوە".

وەزارەتەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، "فڕۆکەکان لە ناوچەکانی خێرسۆن، نیکۆلایڤ، دنێپرۆپێترۆڤسک، کیرۆڤۆگراد، خمێلنیتسکی و لیڤیڤ، خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى گیانییان نەبووە".

لەگەڵ ئەوەى شەڕى رووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەکانى دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژیا بەردەوامە، بەڵام هەردوولایەنە دژبەرەکە بەردەوامن لە بۆردوومانکردنى ناوچە سڤیل نشینەکان.

بەگوێرەى ئامارى نەتەوەیەکگرتووەکان، لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى سەربازیى رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، 100 هەزار کەسى سڤیل بوونەتەقوربانى و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون کە بەشێکیان لە دۆخێکى خراپى مرۆیدا ژیان دەگوزەرێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە