لە مانگی ئادار ٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و ١٢ی دیکە بریندار بوون

لە مانگی ئادار ٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و ١٢ی دیکە بریندار بوون

 پەیامی کورد … لە مانگی ئادار ٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و ١٢ی دیکە بریندار بوون

 

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

 

بە گوێڕەی ڕاپۆرتێک لە ڕێکخراوی مافگی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی مانگی ئاداری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ۸۰٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ۳ کۆڵبەر کوژراون و ۱۲ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

 

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان هەر کامەیان بە ٦ حاڵەت تۆمار کراوە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە