پەیامی کورد... سعوودیە پێشوازی لە کوشتنی ئەیمەن زەواهیری دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیەندراوکێدا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی پێشوازی لە کوشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە "ئەیمەن زەواهیری" دەکات، کە لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیاندرا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی سعوودیە ڕادەگەیەنێت، کە جۆو بایدن بە ئامانج گرتن و کوشتنی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدەی تیرۆریستی پشتڕاست کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیەندراوەکەدا زەواهیری بەوە وەسفکردووە، کە سەرکردەیەکی تیرۆریستە و سەرکردایەتی پلان و جێبەجێکردنی چەندان کردەوەی تیرۆریستی لە ئەمریکا و سعوودیە و ژمارەیەک وڵاتی دیکە کردووە.
ئەوەش هاتووە: بەهۆی ئەو کردەوە تیرۆریستییانەوە هەزاران کەسی بێ گوناهی نەتەوە و ئایینی جیاجیا کوژران، بە هاووڵاتی سعوودیشەوە.
زەواهیری یەکێکە لەوانەی بەشدار بووە لە پلانی هێرشی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ لە ئەمریکا، کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٣ هەزار کەس.
شەوی ڕابردوو جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێرشێکی مووشەکیان کردووەتە شوێنی حەوانەوەی ئەیمەن زەواهیری لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان، لەوەش دڵنیابوونەتەوە، پرۆسەی کوشتنی زەواهیری سەرکەوتووە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە