پەیامی کورد ... بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت
دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2022/4/5
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە