پەیامی کورد... سوودان؛ مانگایەک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێک دەستگیر کرا
لە یەکێک لە سەیرترین ڕووداوەکاندا پۆلیسی باشووری سووددان ڕایگەیاند کە مانگایەکیان بە تاوانی کوشتنی دڕندانەی کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵان دەستگیرکردووە.
ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، پۆلیسی باشووری سووددان پشتڕاستی کردەوە کە مانگاکە و خاوەنەکەی دەستگیرکردووە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەم مانگایە هێرشی کردووەتە سەر کوڕێک لە کێڵگەیەکی نزیک لە ویلایەتی بەحیرات.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە ئەوەندە توند بووە کە منداڵەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئیلیا مابۆر، وتەبێژی پۆلیسی باشووری سووددان ڕایگەیاند، مانگاکە لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی ڕومبێک زیندانیکراوە.
بڕیارە ئەو مانگایە ڕووبەڕووی تۆمەتی کوشتن ببێتەوە و ئەگەر سزا بدرێت بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت.
ئەمە یەکەم جار نییە کە ئاژەڵێک لە باشووری سووددان دەستگیر بکرێت و تۆمەتی ئاراستە بکرێت.
مانگێک پێشتر مەڕێک دەستگیر کرا بە تۆمەتی کوشتنی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە