پەیکەری هاوڕێیەتی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا تێکشکێندرا

پەیکەری هاوڕێیەتی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا تێکشکێندرا

پەیامی کورد... پەیکەری هاوڕێیەتی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا تێکشکێندرا

ئەو پەیکەرەی هێمای هاوڕێیەتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بوو، لە کیێڤ-ی پایتەخت تێکشکێندرا. پارێزگاری کیێڤ-یش ڕایدەگەیەنێت، "ڕووسیا ئاشتی لە ئەورووپادا نەهێشت و هیچ هاوڕێیەتییەک بوونی نەماوە."

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، پەیکەری گەورەی ئاشتی و هاوڕێیەتی نیوان ئۆکراینا و ڕووسیا، بە فەرمانی ڤیتالی کلیتیچکۆ، پارێزگاری کیێڤ هێندرایە خوارەوە و تێکشکێندرا.

ڤیتالی کلیتیچکۆ دەڵێت، "ڕووسیا ژیانی ملیۆنان ئۆکراینی و ئاشتی لە ئەورووپادا تێکدا. چی تر ئاشتی و هاوڕێیەتی بوونی نەماوە."

هاوکات، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ساتی ڕووخاندنی پەیکەرەکە کۆ بووبوونەوە. لە ساتی کەوتنیشیدا هوتافی خۆشیان دەکێشا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە