پەیامی کورد … شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق:چه‌ندان حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش خاپوركران
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق 14 هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه و شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشی له چیای حه‌مرین ئه‌نجامداوه.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 26 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یهكی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند: بۆ پاڵپشتی كێوماڵكردن و هێرشه‌كانی سه‌رزه‌وی هێزه‌كانی سوپا له دیاله كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستی پێ كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هێرشی ئاسمانی وردیان به فڕۆكه‌كانی 159-L و D-16 له‌سه‌ر چیای حه‌مرین ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ندان پێگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرانه ئامانج و تێكدران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه له‌چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازه‌وه به‌دوای تیرۆریستانی داعشه‌وه بوون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، دوای وه‌رگرتنی چه‌ندان زانیاریی وردی سه‌ربازی توانرا چه‌ندان پێگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش خاپوور بكرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م كێوماڵكردن و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش به‌گوێره‌ی پلانێكی تۆكمه و سه‌بارزی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی له‌م ناوچانه‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە