پەیامی کورد... ئه‌مریكا مه‌رجی نوێ بۆ فرۆشتنی ئێف 16 به توركیا داده‌نێت
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه واشنتۆن مه‌رجی نوێی بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 16 به وڵاتی توركیا داناوه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا، توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نابێت ئاسته‌نگ بۆ ئه‌ندامبوونی وڵاتانی سوید و فینله‌ندا له په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) دروست بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه هه‌ركاتێك ئاسته‌نگ و دژایه‌تییه‌كانی توركیا بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌و دو وڵاته‌ی ئه‌وروپا له ناتۆ نه‌مان، ئه‌وا فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئێف 16 راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".
له ساڵی 2021 توركیا داوای 40 فرۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری پێشكه‌وتوی ئێف 16ی له ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی واشنتۆن له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌و فڕۆكانه به ئه‌نقه‌ره رانه‌گه‌یه‌نراوه.
بۆ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندیی بۆ ئه‌ندامبونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ، توركیا داوای له‌و دو وڵاته كردووه ژماره‌یه‌ك نه‌یاری وڵاته‌كه‌ی له كورده‌كان راده‌ست بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نقه‌ره رزای نابێت ئه‌و دو وڵاته ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە