پەیامی کورد... ١٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی سەخت دەبنەوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە کە خراپترینە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، ١٣ ملیۆن ئەفریقی مەترسی برسیبوونی سەختیان لەسەرە.
مایکڵ دانفۆرد بەڕێوەبەری هەرێمیی بەرنامەی خۆراکی جیهانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا وتوویەتی، لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا ١٣ ملیۆن کەس مەترسی برسێتی سەختیان لەسەرە، ئەوەش بەهۆی شەپۆلی وشکەساڵی کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا توندترینە.
وتوشەیەتی، ئاو و لەوەڕگا کەمن و بەپێی پێشبینییەکان بڕی باران بارین لە مانگی داهاتوو لە کینیا و سۆماڵ و ئەسیوپیا زۆر لەوە کەمتر دەبێت کە پێویستە، ئەوەش قەیرانەکە ئەوەندەی تر قووڵتر دەکاتەوە.
دانفۆرد لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتویەتی، بەروبووم وشکبوون و مەڕوماڵات بەهۆی تینوویەتی یەوە مردار دەبنەوە، برسێتی لە زیادبووندایە، بارودۆخەکە پێویستی بە جووڵەی مرۆیی خێرایە، بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە نەبینەوە کە ساڵی ٢٠١١ سۆماڵ بە خۆییەوە بینی کە ٢٥٠ هەزار کەس لە برساندا گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە