پەیامی کورد ... ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ١٦٣ تووشبووی نوێ تۆماركراون (٣٧ هەولێر، ٣٧ سلێمانی، ٨٥ دهۆك، ٤ گەرمیان)، ٣٣٧ تووشبووش چاكبوونەوە (١٣٤) هەولێر، ١١ سلێمانی، ١٧١ دهۆك، ٢ هەڵەبجە، ١٩ گەرمیان)، ٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ١ سلێمانی، ٣ دهۆك، ٢ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین).
هەر بەپێی ئامارەكە تووشبووانی هەرێم گەیشتە ١٠٢ هەزار و ٢٦٧ كەس، ٦٧ هەزار و ٨٨١ تووشبوو چاكبوونەوە، ٣ هەزار و ٣٥٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە