٢٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٢٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... ٢٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تەشرینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٥٦ حاڵەت لە هەولێر، ١٤٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٠ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٣ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ٣٦٥ حاڵەت لە دهۆک.

 

هەروەها، ٣٩١ تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٧ حاڵەت  لە هەولێر، ١٦ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٣ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٩ حاڵەت لە هەڵەبجە و ١٩٦ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

هەر بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک نۆ  حاڵەت  لە سلێمانی، هەشت حاڵەت لە دهۆک، سێ حاڵەت  لە هەولێر، دوو حاڵەت لە هەڵەبجە و یەک حاڵەت لە راپەرین تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە