بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌كات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وان كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی ده‌نگده‌رانی یه‌كگرتوو بكه‌ن بۆ خۆیان، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش ده‌ڵێت:”كار بۆ ڕاكێشانی ده‌نگده‌رانی خۆڵه‌مێشی ده‌كه‌ین بۆخۆمان”.
ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان " عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس " لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، “هاوڵاتیان خۆیان ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌نگ به‌چ لایه‌نێكی سیاسی یاخود كاندیدێك ده‌دات، بۆیه ئێمه كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی ده‌نگی هیچ لایه‌نێك و به‌دیاریكراویش یه‌كگرتوو ناكه‌ین”.
وتیشی:”كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه‌ڕوو جگه‌له‌وه‌ش له‌نێو ده‌نگده‌راندا چه‌ند ده‌نگده‌رێك هه‌یه كه ده‌نگده‌ری (خۆڵه‌مێشی) پێ ده‌وترێت و خۆیان بۆ هیچ لایه‌نێك یه‌كلانه‌كردۆته‌وه كه ده‌نگ به‌كام لایه‌نی سیاسی ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش كار بۆ ڕاكێشانی ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نه‌كان خۆیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمون و كاره‌كانیانه‌وه ده‌نگی نه‌ك ته‌نها یه‌گگرتوو، به‌ڵكو ده‌نگی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ باوكی د.یوسف محه‌مه‌د وازهێنانی له‌یه‌كگرتوو ڕاگه‌یاند، له‌كاتێكدا كه یه‌كێكبوه له‌كادێره دیاره‌كانی ئه‌و حزبه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە