پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به بۆنه‌ی ١٢ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی له ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،
ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، له یادى ١٢ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە