ئەو شەپۆلە بارنەی سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری پارێزگای مووسڵی گرتووه‌ته‌وه و زیانی زۆری به كه‌مپی ئاواره‌كان و خودی ئاواره‌كان گه‌یاندووه.
بەوتەی شایەتحاڵەکان، له كه‌مپی سه‌رده‌شتی نزیك چیای شنگال له‌دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه تا سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەک شەممە بارانێكی به‌خوڕ و شه‌سته‌باران له چیای شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه و زیانی زۆری به ئاواره‌كانی كه‌مپی سه‌رده‌شت گه‌یاندووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، ئاو چووه‌ته ناو خێمه‌ی ئاواره‌كان و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان به ته‌واوی ته‌ڕبوون، بۆیە ئاواره‌ی ئه‌و كه‌مپه پێویستیان به فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون هه‌یه.
وێڕای ئەو كه‌مپه له سەرجەم كه‌مپه‌كانی دیکەی سنووری پارێزگای دهۆك گرفتی زۆر بۆ ئاواره‌كان به‌هۆی لێزمه باران دروست بووه و دانیشتوانی کەمپەکانیش داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە