ڕۆژهەڵات \ ئۆفیسی چالاکێکی مەدەنی بە هۆی هەڵنەواسینی وێنەی خومەینی داخرا

ڕۆژهەڵات \ ئۆفیسی چالاکێکی مەدەنی بە هۆی هەڵنەواسینی وێنەی خومەینی داخرا

پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات \ ئۆفیسی چالاکێکی مەدەنی بە هۆی هەڵنەواسینی وێنەی خومەینی داخرا

 

ئۆفیسی یاسایی ڕاوێژی خۆڕایی و مڵک وماڵی موختار زارعی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە داخرا.

 

بەپیی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنی شاری سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر شوێنی کری موختار زارعی چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی ئەو شارەوە و دایان خستووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە هێزی ئیتلاعاتی سپا بوون و لەژێر ناوی هێزی ئەماکن : ئۆفیسی یاسایی ڕاوێژی خۆڕایی و مڵک وماڵی موختار زارعییان داخستووە.

 

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئەو هێزانە پێشتر داوایان لە موختار زارعی کردبوو کە وێنەی خومەینی و خامنەیی لە شوێنی کارەکەی هەڵواسێت، بەڵام ناوبراو ملی  بۆ ئەو داواکارییەیان.

جێگای ئاماژەیە کە ١٢ کەس لەو ئۆفیسە سەرقاڵی کار و ئیش بوون کە سەرجەمیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە زۆر لە ئۆفیسەکە بەدەر نراون.

 

موختار زارعی چالاکی مەدەنی و ناسراوی خەڵکی شاری سنە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسیەنەوەی لەگەڵ کراوە و چەندین جاریش دەستبەسەر کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە دوایین جار ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٢١ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای بانگ کران بۆ دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری، تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕووپاگەندە دژی حکوومەت دەستبەسەر کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە