پەیامی کورد … لە هەولێر ٢٣٠ تۆن پەتاتەی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا
لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر، لە علوەی هاوچەرخ دەستیانگرت بەسەر ٢٣٠ تۆن پەتاتەی خراپبوودا.
لەئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان لیژنەیەكی قایمقامیەتی هەولێر، لە یەكێك لە ساردخانەكانی علوەی هاوچەرخی هەولێر دەستیانگرت بەسەر بڕی ٢٣٠ تۆن پەتاتەی خراپبوودا، ئەندامێكی لیژنەكە ڕایگەیاند: ئەم پەتاتەیە چەكەرەی كردۆتەوە بۆیە بەكەڵكی خواردنی مرۆڤ نایەت و گەر بۆ خواردن بەكار بهێندرێت ئەوا زیانی تەندروستی دەبێت.
خاوەنی پەتاتە خراپبووەكەش گوتی: بەهۆی ئەوەی من لە گەشتبووم پەتاتەكە لەناو ساردخانەدا بووەو كارەبای لەسەر كوژێنراوەتەوە، بۆیە ٢٣٠ تۆن پەتاتەمان خراپ بووە، كە بە بەهای نزیكەی ٨٠ ملیۆن دینارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە