پەیامی کورد... توركیا به 600 هه‌زار كه‌س و ده‌یان هێلیكۆپته‌ر و درۆن ئاسایشی هه‌ڵبژاردن دابین ده‌كات
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه 600 هه‌زار كه‌س و 73 هێلیكۆپته‌ر و 8 فڕۆكه و 61 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كراون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ توركیا ده‌ستی پێكرد و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و كه‌مال كلیچدارئۆغڵو له باكووری كوردستان و توركیا كرانه‌وه.
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت بڵاویكرده‌وه كه له‌پێناو دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هه‌ڵبژاردن و رێگرتن له هه‌ر رووداوێك، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 600 هه‌زار كه‌سی له هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 73 هێلیكۆپته‌ر و 8 فڕۆكه و 61 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و 244 به‌له‌م له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر رووداوێكی كتوپڕ".
هاوكات سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له 81 پارێزگا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 60 ملیۆن و 320 هه‌زار كه‌س له‌ناوخۆی وڵات مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
وتیشی: "601 هه‌زار كارمه‌ند و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاسایشی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌پارێزن".
سۆیلو داواشی له هاووڵاتییانی توركیا و باكووری كوردستان كرد، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناسنامه‌یان هه‌بوو بۆ ده‌نگدان، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی ناسنامه بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ كراوه‌ن و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 49.52٪ی ده‌نگه‌كان، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو 44.88٪ـی ده‌نگه‌كان، سینان ئۆغان 5.17٪ی ده‌نگه‌كان موحه‌ڕه‌م ئینجه 0.43٪ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچكام له به‌ربژێره‌كان 50+1٪ی ده‌نگه‌كانیان نه‌برده‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی له نێوان ئه‌ردۆغان و كڵچدارئۆغڵو كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە