" ڤیتیاز " لەگەڵ ئەرتەشی ڕووسیا تێکەڵ دەبێت

" ڤیتیاز " لەگەڵ ئەرتەشی ڕووسیا تێکەڵ دەبێت

پەیامی کورد ...  سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی " ڤیتیاز " لە ساڵی ٢٠١٩ دا پەیوەند دەبێت بە هێزەکانی هەوافەزای ڕووسیا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەمبارەوە ڕایگەیاند : ئەمە یەکەمین هەناردنی سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی بۆ ئەرتەشی ڕووسیا دەبێت . هەروەها سەرەڕای ئەمە ، ئەرتەش نزیکەی دە کۆمەڵەی مووشەکی تۆپخانەیی " پانتسیر ئێس " و ئێس ٤٠٠ ی " تری ئۆمف " دەگاتە دەستی .

لە مانگی دێسەمبەردا لە مەیدانی سەربازی کاپۆستین یار لە پارێزگای ئاستراخان ، تاقیکردنەوەی تەقەکردنە مووشەکییەکانی دژە ئاسمانی ئێس ٣٥٠ ی " ڤیتیاز " ئەنجام بوو . یەکێک لە مووشەکەکان لە ئاکامی دۆخ و ڕەشی ناسرووشتی دا لە ئاسماندا تەقییەوە .

ئێس ٣٥ ی ڤیتیاز ، کۆمەڵە مووشەکی دژە ئاسمانی بە بۆردی ناوەند و زۆرترین شۆعاعی پێداکشانی بە ئامنج دا لە ٦٠ کیلۆمەتر و زۆرترین بەرزی پێداکشانی بە ئامانجدا ٣٠ کیلۆمەتریە . دیزاینی ئەمە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا دەستی پێکرد . ڤیتیاز دەبوایە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بگەیشتبایە بە ئەرتەشی ڕووسیا  بەڵام تاقیکردنەوەکان ئەو ڕاگیرابوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە