یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد ... یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

 

قادری حاجی عەلی، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ڕابردوو بەھۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد و بنەماڵەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تەشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا میدیاییان کردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی بنەماڵەی قادر حاجی عەلی هاتووە کە: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی سەركردە و سوارچاكی شۆڕش و ورەو بەرەنگاربوونەوەی نادادی (قادری حاجی عەلی)  رادەگەیەنین، كە ( 2020/11/9 ) دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".

 

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "گیان لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی وەك سەركردەیەكی خۆنەویست و خۆشەویست و جێی متمانە و ئومێدی خەڵك و پشتیوانی ستەملێكراوان، سەركردەی دیار و سەربەخۆی گەلەكەمان، ئەسەف و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەمووان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە