پەیامی کورد … لە هەولێر ٧ کۆمپانیای دەرمان داخران
بە هۆکاری هەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری هەولێر داخران.
بەپێى ڕاگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA ، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینە بەردەوامەکانی هۆبەی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان هەڵمەتێکی ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هۆکاری هەبوونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان لە شاری هەولێر داخران.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA لە رێگەی لێژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێ و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتیان لە کواڵێتی بەرهەمە دەرمانسازییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە