سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

پەیامی کورد... سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان، ئەمڕۆ دوو کۆمپانیای دەرمان لە هەولێر و کۆمپانیایەک لە دهۆک داخراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی هەولێر و دهۆک سێ کۆمپانیای دەرمانیان داخستووە، بە هۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان.

باسی لەوەش کردووە، «دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی ڕێنماییەکان بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.»

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە