پەیامی کورد … لە هەرێمی کوردستان لە شەش مانگدا سێ ژن کوژراون
بەرێوەبەراتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو رێژەی کۆشتن و خۆکۆشتنی ژنان زۆر کەمبوتەوە.
ئهمرۆ یهك شهممه ٣٠ ی ئاب، بەپێی خشتهیهك كه بهرێوەبەراتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوی كردۆتهوه تیایدا هاتووه،لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ٣ ئافرەت کوژراون لەبەرامبەردا لە هەمان ماوە لە ساڵ ٢٠١٩ دا ٢٢ ئافرەت کۆژابوون، ئەو هەر سێ ئافرەتەی ئەمساڵ لە هەرێم کۆژراون، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێک لە پارێزگای هەولێڕ کوژراون.
له ئامارەکەی بەرێوەبەراتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئاماژه بهوهش كراوه، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە هەرێمی كوردستان ٣٢ ئافرەت خۆیان کوشت بوو لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ١٣ خۆکوشتن کەمبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە