پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٩ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند کە ٦٨٠ تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٧ی ئەیلوول، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى ٢٤ كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه‌کە ٦٨٠ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، ٢٩ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له‌و ٢٩ كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌شیان له هه‌ولێر بوون، حه‌وت كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، ١٢ كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، دوو كه‌سیش له گه‌رمیان و دوو كه‌سیش له ڕاپه‌ڕین بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە