لە هێرشی چەکدارانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران پاسدارێکی کورد کوژرا

لە هێرشی چەکدارانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران پاسدارێکی کورد کوژرا

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕاگەێندرا لە ئەنجامی هێرشی پاسدارانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد ، کۆڵبەرێک بە ناوی مەهدی ئەمینی بریندار بوو و هەروەها پاسدارێکی کوردیش بە بەر کەوتنی گوللەی پاسدارانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوێنێ ٢٧ی نۆڤەمبەر هێزەکانی پایگای (بڕوێشکانی) شاری بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە ئەفسەرانی هێزە ئینتزامییەکانیش کوژراوە.

 کۆڵبەرمەهدی ئەمینی بە سەختی لاقی بریندار بووە وهەروەها ناسنامە ئەو ئەفسەرەی کوژراوە “مستەفا عەبدولمەلەکی” خەڵکی قوروە ڕاگەیندراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان لە حالێکدا تەقەیان لەو کۆلبەرانە کردووە کە لە مەودای چەند مەتری ئەوان بوونە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە