پەیامی کورد ... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٧ کەس خۆیان کوشتووە
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵارت کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە گوێرەی ڕاپحرتێکت ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی تەشرینی یەکەم هەتا ١٠ی تەشرینی دووەم)، لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ پیاو و ٧ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان (کچێک و کوڕێک) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
زیاترین ڕێژەی خۆکوشتن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٨ حاڵەت بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە