لە خانەقین کارگەیەکی یاریی ئاگرین تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە خانەقین کارگەیەکی یاریی ئاگرین تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە خانەقین کارگەیەکی یاریی ئاگرین تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە خانەقین تەقییەوە، بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ڕووداوەکە کاتژمێر ١٠: ٠٠ی بەیانی بووە، شوێنەکە کارگەی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان بووە و ئاگری گرتووە.

لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە کارگەکە پاسەوان بوون و لە کاتی دەوامدا بوون، هەروەها سێ کەسیش برینداربوون کە تەندروستیی دوویان ناجێگیرە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە