له ئه‌نجامی چالاکییه‌کی گه‌ریلاکان له گردی لێلکانی هه‌رێمی کوردستان دوو سه‌رباز و له چالاکییه‌کی دیکه‌شدا له جوله‌مێرگی باکوری کوردستان سێ سه‌ربازی سوپای تورک کوژران.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌باره‌ی چه‌ند چالاکییه‌کی گهریلاکانییهوه ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمیی خۆى بڵاوکرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه ڕایگەیاند “گه‌ریلاکانمان له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه‌ی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری له دژی داگیرکارییه‌کانی سوپای تورک له خاکی باشوری کوردستان چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا، چالاکیه‌که دوێنێ کاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی بوو که گه‌ریلاکانمان له گردی لێلکان له دژی سوپای تورک ئه‌نجامیاندا، له‌و چالاکییه‌دا دوو سه‌ربازی سوپای تورک کوژران”.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماژەی بەوەدا “ دوێنێ کاتژمێر ١١:٤٠ خوله‌کی نیوه‌ڕۆ له گه‌لى ده‌شتانێ له ناوچه‌ى چه‌لێ سه‌ربه جوله‌مێرگ له دژى سوپاى تورک، چالاکییه‌ک به قه‌ناس ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێک کوژرا”.
ناوه‌ندەکەی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه وتووشیەتی “دوێنێ گه‌ریلاکان له گردى عه‌لى شێر له گه‌ڤه‌ر سه‌ربه جوله‌مێرگ چالاکیان ئه‌نجامدا و له‌و چالاکیه‌شدا دوو سه‌ربازى دیکه‌ى سوپاى تورک کوژران”.
له لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا ئه‌وه‌ش باسکردوە “ڕۆژى ٢٦ى نیسان له به‌دلیس سوپاى تورک ئۆپراسیۆنێکى فراوانى ده‌ستپێکرد و له ئه‌نجامدا له‌نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورک شه‌ڕ ڕوویدا و چه‌ندین سه‌ربازى سوپاى تورک کوژران”.
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هه‌په‌گه ووتووشیەتی “هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌ریلایه‌کى هه‌په‌گه به ناوى تۆپراک هاروون، خه‌ڵکى وان، بۆ ئه‌وه‌ى به دیل نه‌که‌وێته ده‌ست سوپاى تورک بۆمبێکى به‌خۆیدا ته‌قاندوه‌ته‌وه و شه‌هید بووه”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە