لەمانگێکدا ٣٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

لەمانگێکدا ٣٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... لەمانگێکدا ٣٣ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٤٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٩٤٪ بەرز بووەتەوە

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٢ کۆڵبەر کوژراوە و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٢٨ حاڵەت بووە.

چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون

 

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٤ حاڵەت (١ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٤٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ١٦ حاڵەت (١٦ بریندار) کە دەکاتە ٤٨٪ کۆی حاڵەتەکان.

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار)

پارێزگای سنە: ٣حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار)

پارێزگای کرماشان: ٢٨ حاڵەت (٢٨ بریندار)

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە