پەیامی کورد … لە چۆمان تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
هاوڵاتییەكی دانیشتووی قەزای چۆمان بەهۆی تەقینی پاشماوەی تەقەمەنیێکی جەنگییەوە گیانلەدەوستدەدات و بەرێوەبەرایتی كاروباری مینیش روونكردنەوە لەبارەی رووداوەكەوە دەدات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە،" بەپێی زانیارەیەکانی بەشی هاریکاری قوربانیانی مین لەبەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێركاتژمێر 9:45 خولەكەی بەیانی رۆژی هەینی 15-10-2021 هاوڵاتیەکی دانیشتوی شاردەێی حاجی ئۆمەران بەناوی( د.ع.ش) تەمەن 28ساڵ بەهۆی تەقینی پاشماوەی تەقەمەنیێکی جەنگی لە نزیک شێخی باڵەکان حاجی ئۆمەران بەسەختی بریندار دەبێ و گیان لەدەستدەدات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە