لە مەریوان مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانە دەستبەسەر کرا

لە مەریوان مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … لە مەریوان مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانە دەستبەسەر کرا

یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، مامۆستایەکی ئەو شارەیان بە ناوی جەبار دووستی کە ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانە، دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش، شەعبان محەممەدی مامۆستای تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە