پەیامی کورد ... لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیاری گرینگی ڕاگەیاند
جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیار دەرچووە و لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆشەوە هەموو ئەگەرەکان کراوەن لەبەردەم لیژنەکەدا.
جووتیار عادل ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونی هاوولاتیان به‌ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، ناچارین رێكاره‌كان تووند بكرێنه‌وه، له‌ره‌نگی نارنجیدایه هه‌رێم و ئه‌گه‌ری هه‌یه بگاته هێڵی سوور، له‌م حاڵه‌ته ناچار ده‌بین رێكاری زۆر تووندتر بگرینه‌به‌ر و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كراوه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زۆر زیاتر بێت.
ووتیشی، "داواده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و خێزانه‌كان هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆرۆنا بن و ببنه هۆكارێك بۆ رێگریكردن له‌زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و هاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ن، ئێستاش ئه‌ركه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هاووڵاتیان و ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌ت به به‌رپرس ده‌زانین و شانی ده‌ده‌ینه به‌ر و ئه‌و رێكاره‌ی پێویسته بۆ سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یگرینه‌به‌ر".
جووتیار عادل ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و رێكارانه جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كات".
یه‌كه‌م: پێویستە شوێنە ئایینی و بازاڕ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنە گەشتیارییەکان و چێشتخانە و کافترا و ھۆتێل و مۆتێلەکان، کارمەندانەکانیان ڤاکسین بەکاربھێنن، یان تێستی کاتژمێری پێ بێت. لێژنەکان بە دواداچوونی بۆدەکەن و ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.
دوه‌م: پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن، ھەر فەرانبەرێک رێکارەکان جێبەجێ نەکات، ئەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ و فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە دواداچوونیش ھەڵسەنگاندنی بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان لە گشت دامودەزگاکانی حکوومەت دەکات.
سێیه‌م: رێگە نادرێت بە ھیچ کەشتیارێک بێتە ناو ھەرێمی کوردستان ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت یان تێستی ٤٨ کاتژمێری پێ نەبێت.
چواره‌م: ھەر كۆمپانیایەكی گەشتیاری دەرکەوت تێستی ساختەی پێیە، ئەوە ئەو کۆمپانیایە لە گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت
پێنجه‌م: سەپاندنی بەستنی ماسک لە دامودەزگاکانی حکوومەت و شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان تەنانەت بۆ ئەوانەش ڤاکسینیان وەرگرتوە
شه‌شه‌م: قەدەغەکردنی بە تەواوەتی ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان و چوونە سەرقەبران.
حه‌وته‌م: مەلەوانگە و شوێنە وەرزشییەکان کراوەبن بە مەرجی جێبەجێکردنی رێکارە تەندرووستییەکان.
هه‌شته‌م: ھۆڵی سینەماکان لە گشت مۆڵ و بازاڕەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
نۆیه‌م: داخستنی تەواوی ھۆڵی بۆنە و ئاھەنگ و مەراسیم و ھۆڵەکانی ناو ھۆتێلەکان
ده‌یه‌م: دانانی پرسە بە ھەمو شێوەیێک قەدەغەیە و ھەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕێک پارە سزا دەدرێت و لیژنەکانی قائیمقامیەتیش بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەکەن
یازده‌یه‌م: شوێنە ئایینییەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندرووستییەکان کراوە دەبن و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت ئەوە سزا دەدرێت و دادەخرێت.
دوازده‌یه‌م: ژووری ئۆپراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت ئەم رێکارانە وەک خۆیان جێبەجێبکەن و دەستەڵاتیشیان پێ دەدرێت ئەگەر پێویست بێت رێکارەکان تووندتر بکرێت.
سێزده‌یه‌م: لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا داوا لە میدیاکان دەکات ھاوکار بن لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان.
چواره‌ده‌یه‌م: ئەم رێکارانە بۆ ماوەی ھەفتەیێک دەبێت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی 3-8-2021 جارێکت دیکە کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە