چالاکانی ژینگەپارێز لە مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕی

چالاکانی ژینگەپارێز لە مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕی

پەیامی کورد... چالاکانی ژینگەپارێز لە مەریوان ناڕەزایەتییان دەربڕی

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٤٠١، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ئاگرگرتنی بەردەوامی دارستانەکانی ئەو شارە، گردبوونەوە.

ئەو ژینگەپارێزانە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پاش ئەوەی توانیان ئاگری دارستانەکانی "قەڵا"ی مەریوان کۆنترۆڵ بکەن، خۆیان گەیاندە بەردەمی تەلاری فەرمانداریی ئەو شارە و گردبوونەوە.

لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٧ جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی قەڵای مەریوان کەوتووەتەوە.

ژینگەپارێزانی مەریوانی دەڵێن ئەو دارستانە بە ئەنقەست ئاگر دەدرێت و دووبارەبوونەوەی ڕۆژانەی ئەو ڕووداوە پەیوەندیی بە گەرمی کەشوهەواوە نییە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ماوەی ئەو ١٠ ڕۆژەدا هەموو جارێک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و نەیانهێشتووە تەشەنە بکاتە ناوچەکانی دیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا ناڕازین و دەڵێن بەرپرسانی حکومەت لە مەریوان بەرامبەر بەو پرسە کەمتەرخەمن و تەنانەت هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیر کردنی بکەرانی ئەو ئەو ڕووداوەشیان نەداوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە